zagros news agency

بارتۆمیۆ: لە سەرۆکایەتی لاپۆرتا ناڕازییە

 

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنە هێرشێکی توندی کردە سەر خوان لاپۆرتا و ڕەخنەی لێ گرت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یانەکە و ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2021دا.

بارتۆمیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دەنگ بە ڤیکتۆر فۆنت دەدات و پێیوایە سەردەمی ئەو بەرپرسانەی پێش دوو دەیە هاتوونەتە یانەکە کۆتایی هاتووە و کاتی ئەوەیە ڕێگە بۆ نەوەی نوێ و بیرۆکەی نوێ چۆڵ بکرێت.

بارتۆمیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئازاربەخشترین بڕیاری لاپۆرتا ڕێگەدان بوو بە ڕۆیشتنی مێسی، کە بە بڕوای ئەو هێشتا دەیتوانی خزمەتی زۆر بە یانەکە بکات و لەگەڵ نەوەی نوێی یاریزانانی لاماسیا بگونجێت.

هەروەها ڕەخنەی لەوە گرت کە لاپۆرتا هەمیشە قەیرانە داراییەکان و پاشماوەی سەردەمی بارتۆمیۆ وەک بیانوو بەکاردەهێنێت، لە کاتێکدا پێنج ساڵ و نیو کاتی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دوای سەردەمی کۆرۆنا، بەڵام نەیتوانیوە بە تەواوی چارەسەریان بکات.

سەبارەت بە شێوازی کارکردنی لاپۆرتا، بارتۆمیۆ باسی لەوەکرد کە ئەو سەرۆکە هیچ بەرنامەیەکی ڕوونی نییە و تەنها پشت بە هەست و پێشبینی دەبەستێت، کە هەندێک جار دەپێکێت و هەندێک جاریش نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین

بارسێلۆنا دەستنیشانکردنی پێکانەکەی یەمال ڕادەگەیەنێت

یاسین

لە ئەگەری پەیوەندی کردنی خوسانۆڤ بە یانەی مانچێستەر سیتی چەن شتێک ڕوو دەدەن

یاسین