zagros news agency

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

 

رۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سی و هەشتەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە زوڵمێکی زۆر گەورە بوو لە دژی خەڵکی کوردستان، لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبووە دەوڵەتێک هاووڵاتیانی خۆی  بە چەکی کیمیایی جینۆساید بکات،  بەڵام لەناو عێراقدا ئەو تاوانە گەورەیە لەدژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.

سەرباری ئەو تاوانە دڕندانەیە هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن. تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە و دەبێ قەرەبووی گەلی کوردستان بکات.

لەویادەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین.

May be an image of ‎text that says '‎Barzani Masoud @masoud_barzani تاوانی کیمیابارانکردنی ههآهبجه زولمیکی زور گهوره بوو له دژی خو‌لّکى ،کوردستان له هیج شويّنيكى جيهان نهبووه دمولّهتیک هاوولاتیانی خوی به چهکی کیمیایی جينوساید بكات، بع_لّام لمناو عيراقدا لهو تاوانه گهورهیه لهدزی گولی کوردستان تهنجام دراوه سهرباری ثهو تاوانه درندانهیه هيّشتا له عيّراقدا کوسانی ة شینی شوّقينى ههن دری مافه_کانی گه‌لی .کوردستانن وانی ههلهبجه سورجوم تاوانه_کانی رابردوو رسيا ریّتیه_کی میژوویی یاسایی رشانی عيرا و بی قهرهبووی گهلی کوردستان بكات. ادمدا لهويادهدا سلّاو بوّ پوّحى پاکی شه‌هیدانی ههلهبجه 9 سهرجهم شههیدانی کوردستان دمنِّرين بهر‎'‎

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهای پارەی ئێران لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

دڵشاد

فەلاحەتپیشە: یەکشەممە دوایین دەرفەتی دیپلۆماسییە لە سێبەری شەڕدا

سەڵاح