بۆ بەدواداچوونی کەشی نائاسایی ئەمشەوی شاری هەولێر و دەوروبەری بە هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە هەندێک گەڕەک ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دۆخی شاری هەولێر و دوروبەری پرسی و سوپاسی تیمە جۆراوجۆرەکانی کرد بۆ بەهاناوەجوونی هاووڵاتیان و زیانلێکەوتووان.
سەرۆکی حکومەت، پارێزگاری هەولێریشی ڕاسپارد، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ فریاکەوتنی خەڵک و پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.

