کرملین هۆشداری دا کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە نزیک کارەبای ئەتۆمیی بوشهر لە ئێران، دەتوانێت لێکەوتەی خراپی زۆر هەبێت و ناوچەکە بەرەو قەیرانێکی گەورەتر ببەردات.
دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی کڕملین، لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە کە هێرش بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکان «بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار»ە و رووسیا بەردەوام نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندووەتە ئەمریکا.
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە قەیرانی ئێران هێشتا تا دوایین کاتەکانیش دەکرا بە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت و جەختی کردەوە کە ئەم ڕێگایە تەنیا هۆکاری کەمکردنەوەی گرژییەکانە.
لە هەمان کاتدا، کۆمپانیای «ڕۆسئەتۆم» ڕایگەیاند کە هێرشێک لە ناوچەی نزیک کارەبای بوشهر ئەنجامدراوە، کە بەهۆی بوونی کارمەندانی ڕووسی لەو ناوچەیەدا، موسکۆ پێشتر هۆشدارییەکانی داوەتەوە.

