zagros news agency

لە داخی کوژرانی براکەی، ئافرەتێک لە بەردەڕەش گیانی لەدەستدا

دوای دوو رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئافرەتێک لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی لە داخی کوژرانی براکەی تێکچوونی باری تەندروستی تووشی ببوو.

پێش دوو رۆژ بەهۆی کێشەیەکی زەویوزارەوە لە کۆمەڵگەی بەنێنانی سەر بە قەزای بەردەڕەش، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا هاووڵاتییەک بە ناوی (هاوار سەعید ساڵح) کوژرا.

لەگەڵ بیستنی هەواڵی کوژرانی براکەی، (پەروین سەعید ساڵح) خوشکی هاوار، بەهۆی خەم و داخی زۆرەوە تووشی جەڵتە بوو. دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ پێنجژمێر و دوو رۆژ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت بۆ زاگرۆس: بووه‌ته‌ جێگای پرسیار عێراق زۆر په‌له‌یه‌تی له‌ راده‌ستكردنی نه‌وتی كوردستان له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌وته‌ داهاتێكی وای بۆ عێراق نییه‌

دڵشاد

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له‌ ئیماڕات ده‌كات

سەڵاح

خەونەکەی ڤۆزینیا کرایە ڕاستی و دایکی گەشتی ئەمریکای کرد

یاسین