zagros news agency

به‌ختیار حه‌یده‌ر بۆ زاگرۆس: ئومێدم نه‌ماوه‌ به‌وه‌ی عێراق كۆنترۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌كان بكات

 

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ عێراق ناتوانێت گروپه‌ چه‌كداره‌كان كۆنترۆڵ بكات بۆیه‌، ئه‌م گروپانه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ پاره‌یان پێده‌درێت و بودجه‌یان هه‌یه‌ چۆن عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵیان بكات .

به‌ختیار حه‌یده‌ر، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “گروپه‌چه‌كداره‌كان زۆریان بۆ عێراق هێناوه‌، عێراقیش توانای كۆنترۆڵكرنیان نه‌ماوه‌، ئه‌م گروپانه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ پاره‌یان پێده‌درێت و بوجه‌یان هه‌یه‌ چۆن عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵیان بكات، رۆژانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كوردستان و حساب بۆ دامه‌زاروه‌كانی عێراق و كوردستان ناكه‌ن زۆر بێ هیوابووم له‌وه‌ی عێراق بتوانێت ئه‌م گروپانه‌ كۆنترۆڵ بكات.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: سه‌روه‌ری عێراق كه‌وته‌وه‌ به‌رده‌م پرسیاره‌وه‌ ئیستا گروپه‌ ملیشیاكان و له‌یاسا ده‌رچووه‌كان به‌رده‌وام عێراق به‌كارده‌هێنن بۆ شه‌ر و هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستان حكوومه‌تی عێراق هیچی پێناكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساڵی داهاتوو دوو سایدی کەسنەزان – گۆمەسپان تەواو دەبێت

یاسین

پارێزگاری هه‌ولێر: ڕێکارەکارەکانى هێنانەکایەیى قەزایی تەقتەق دەستى پێکرد

سەڵاح

هه‌ولێر.. نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگه‌یاندرا

سەڵاح