ده‌سته‌ی پرۆسه‌كانی سوپای عه‌ره‌بیی سووریا ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی 3ی 2026، له عێراقه‌وه به درۆن هێرشی فراوان كرایه سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سوپای سووریا، له نزیك سنووره‌كانی سووریا – عێراق.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “هێزه‌كانی سوپای سووریا، به‌شی زۆری درۆنه‌كانی تێك شكاندووه.”
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: “وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی سه‌ر سووریا له كاتی گونجاو‌دا ده‌ده‌ینه‌وه و ڕێگه ناده‌ین ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر خاكی سووریا.”

