zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید چاکبوونەوەی ئەستێرەیەکی لەپێکان ڕاگەیاند

لەنوێترین هەواڵ لەسەر یانەی ڕیاڵ مەدرید،ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە پزیشکەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چرای سەوزیان داوەتە ئیدێر مێلیتاوی بەرگریکاری بەڕازیلی بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان،کە ئەمەش دوای ماوەیەکی دوور و درێژ لە دابڕان.

مێلیتاو مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو دووچاری پێکانێکی سەخت بوو ئەمەش وای لە پزیشکەکانی یانەکە کرد بەتەواوی پشوو بە بەرگریکارەکەی سامبا بدەن لە پێناو چاکبوونەوە،کە مێلیتاو ئەمڕۆ دوای نزیکەی 8 مانگ ئیزنی یاری کردنی وەرگرت.

بەپێی زانیاریەکانی مارکا بێت مێلیتاو بۆ یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیڵ مایۆرکا دەتوانێت بەشداری بکات،لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە ئاربێلوای ڕاهێنەر وەک تاقیکردنەوەی ئاستی مێلیتاو چەند خولەکێک یاری پێبکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی بۆڕی نەوتی بەسرە-عەقەبە وەزیری نەوت دێنێتە پەرلەمان

یاسین

تابلۆ نەبینراوەکانی قەرەنی جەمیل لە هەولێر نمایش دەکرێن

ART

دیلا فۆنتی لیستی کۆتایی ئیسپانیا بۆ جامی جیهانی بڵاوکردەوە شۆکی گەورەی تێدایە

ahamd.luqman