zagros news agency

 ئیمارات لە ئەنجامی خستنە خوارەوەی درۆنێک بەنگلادیشییەک کوژرا

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی (وام) بڵاویکردەوە، بەهۆی خستنە خوارەوەی درۆنێک لە ئیمارات کەسێکی بەڕەگەز بەنگلادیشی کوژرا.

بوگوێرەی ئاژانسەکە، فەرمانگەی میدیایی حکوومەتی فوجەیرە بڵاویکردەوە، درۆنێک لەلایەن سیستەمی بەرگری خراوەتە خوارەوە و کەوتووەتە ناو کێڵگەیەک لە ناوچەی ریفاع، کە لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاووڵاتییەکی بەنگلادیشی کوژراوە.

فوجەیرە دەکەوێتە نزیک گەرووی هورمز، لەوەتەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر وڵاتانی دراوسێکانی دەستیپێکردووە، چەندین جار فوجەیرەی بۆردومان کردووە، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک تایمز: بنکەیەکی ژێردەریایی ئەتۆمیی ڕووسیا بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتووە

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی بەحرەین دوای ١٣ ساڵان بۆ یەکەم‌جار سەردانی دیمەشق دەکات

یاسین