لە هەوڵێکی دیپلۆماسی و سیاسیدا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، ئەو ڕێڕەوی کەشتیوانییە گرنگەی کە بەهۆی شهڕى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تێکچووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ى 4ى 2026، نزیکەی 36 وڵات كۆ دهبنهوه.
کهیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کۆبوونەوە به ئۆنلاین دهبێت بە سەرۆکایەتی ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، هەڵسەنگاندن بۆ هەموو کارە دیپلۆماسی و سیاسییە ئەگەرییەکان دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی گەشتکردن و دڵنیابوون لە سەلامەتی کەشتییە گیرخواردووەکان و دەریاوانەکان و دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی کەلوپەلی سەرەکی.
هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هەڕەشەی هێرشی زیاتر، وایکردووە کەشتیوانی لە گەرووەکەدا کە کەنداوهكه بە زەریاکانی جیهانەوە دەبەستێتەوە، نزیکە لە وەستان و بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێگایەکی سەرەکی بۆ ڕۆیشتنی نەوتی جیهانی داخستووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوتی خاو.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەكه ناکات، چونکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاندووە، دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی ئاوەکە ئەرکی ئەمریکا نییە و داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کردووە، نەوتی خۆیان دەستەبەر بکەن.

