دەستەی فیلمی سعوودیە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، تێیدا گەشەیەکی بەرچاو لە کەرتی سینەمادا دەردەکەوێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، داهاتی گشتی گەیشتووەتە 920.8 ملیۆن ڕیاڵ و زیاتر لە 18.8 ملیۆن بلیت فرۆشراون.
ئەم ئامارانە نیشانی دەدەن کە بازاڕی سینەما لە سعوودیە بەردەوام لە گەشەکردندایە، بەو پێیەی داهاتی ساڵی 2024 تەنیا 845.6 ملیۆن ڕیاڵ بووە.
فیلمە ئەمریکییەکان بە پشکی 55.2% لە پلەی یەکەمدان، دوای ئەوانیش فیلمە میسرییەکان دێن.
سەبارەت بە فیلمە ناوخۆییەکانیش، فیلمی “الزرفة” بە کۆکردنەوەی 30.7 ملیۆن ڕیاڵ لە سەرووی لیستی فیلمە سعوودییەکان دێت.
ژمارەی هۆڵەکانی سینەما گەیشتووەتە 62 هۆڵ کە 603 شاشەی نمایش لە 10 ناوچەی جیاواز لەخۆ دەگرن. فیلمەکانی جۆری ئەکشن و کۆمیدی بەردەوام زۆرترین داهاتیان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا تۆمار کردووە.

