کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینێت، بە شێوەیەک ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بۆ سبەی هەینیش ئەگەری بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا هەیە.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣-٠٤-٢٠٢٦، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور بێت و لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی ١ تا ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە. خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک دەبێت و مەودای بینینیش لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کم دەبێت.
هاوکات بۆ سبەی هەینی ٢٤-٠٤-٢٠٢٦، ئاسمان لە پەڵە هەور و نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە کاتەکانی نیوەڕۆدا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری هەرێم دەگرێتەوە کە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت و تا کاتەکانی ئێوارە لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر ٢٤ پلە، سلێمانی ٢٣ بۆ ٢٤ پلە، دهۆک ٢٣ بۆ ٢٥ پلە، هەڵەبجە ٢٤ پلە، گەرمیان ٢٦ پلە، زاخۆ ٢٤ بۆ ٢٥ پلە، پیرمام ١٩ بۆ ٢٠ پلە، سۆران ٢١ پلە، چەمچەماڵ ٢٣ بۆ ٢٤ پلە، و حاجی ئۆمەران ١٤ بۆ ١٥ پلەی سیلیزی دەبێت.

