zagros news agency

فیلمی کوردی “سوارۆ و چێڵەکەی” لە شاری هەولێر نمایش کرا

ڕۆژی چوارشەممە، فیلمی سینەمایی “سوارۆ و چێڵەکەی” لە هۆڵی ئیمپایەر سینەما لە شاری هەولێر نمایش کرا.

 

نمایشکردنی فیلمەکە کە لە دەرهێنانی عەدنان شەریفە و تێیدا هونەرمەندان ئەیام ئەکرەم و سوهام حەسەن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە سینەماکاران بەڕێوە چوو.

 

لە کۆتایی نمایشەکەدا ڕێزلێنان بەخشرایە ستافی فیلمەکە.

 

هەموو ڕۆژانی چوارشەممە فیلمێکی کوردی لە سینەما ئێمپایەر نمایش دەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە و بێ بەرامبەرە.

 

دوای نمایشکردنی فیلمەکان، گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەکرێت، تەنیا بۆ ئەوەی بایەخی زیاتر بە فیلمە کوردییەکان بدرێت کە کەمتر لە سینەماکاندا نمایشکراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە لە تربەسپی دۆزرایەوە

یاسین

داهاتی “Regretting You” لە سینەکاندا

ART

مادۆکس جۆلی بە فەرمی ناوی باوکی سڕییەوە

ART