داهاتی فیلمی ئەنیمەیشنی “Hoppers” لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە 368,626,000 دۆلار. ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای دیزنی و پیکسار کە ماوەکەی 1 کاتژمێر و 44 خولەکە، توانیویەتی تەنیا لە ئەمریکا 162,626,000 دۆلار کۆ بکاتەوە.
فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی دانیال چونگە و باس لە جیهانی سەرنجڕاکێشی سروشت دەکات. چیرۆکەکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی “مایبڵ تاناکا” کە بەردەوام خولیای ئاژەڵانە و هەوڵ دەدات ناوچەیەکی سروشتی لە پڕۆژەیەکی ڕێگاوبان ڕزگار بکات.
ئەو کچە تەکنەلۆژیایەک بەکار دەهێنێت کە ڕێگەی پێ دەدات بچێتە ناو جەستەی ئاژەڵە ڕۆبۆتییەکان و تەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت لەگەڵ ژینگەی کێوی بژی و ببێتە قەندەسمایەک. ئەکتەرانی وەک مێریل ستریپ و جۆن هام بە دەنگەکانیان بەشدارییان لەم کارەدا کردووە، کە لەلایەن کۆمپانیای “United Motion Pictures”ـەوە لە وڵاتانی دیکە بڵاو دەکرێتەوە.

