zagros news agency

شازادە هاری ستایشی هەڵبژاردنی جەیمس بۆندی نوێی کرد

شازادە هاری ستایشی هەڵبژاردنی ئەکتەری بەریتانی رۆبەرت پاتینسۆنی کرد بۆ بەرجەستەکردنی کارەکتەری سیخوڕی نهێنی جەیمس بۆند و ورەی خۆی بۆ بینینی فیلمە نوێیەکە دەربڕی.

شازادە هاری سەرسامیی خۆی بە دیاریکردنی پاتینسۆن بۆ پاڵەوانێتی بەشی داهاتووی زنجیرە فیلمی سیخوڕیی “James Bond” لە جێگەی دانیێل کرەیگ نیشاندا و چاوەڕوانیی خۆی بۆ ئەو بەرهەمە سینەماییە دووپاتکردەوە.

ئەم لێدوانانەی شازادە هاری لە کاتی دەرکەوتنیدا هات لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی بەریتانی “This Morning”، کاتێک داوای لێکرا لە نێوان هەردوو زنجیرە فیلمی “James Bond” و “Mission: Impossible” یەکێکیان هەڵبژێرێت، ئەویش زنجیرە فیلمە بەریتانییەکەی هەڵبژارد و گوتی، لەو بڕوایەدام هەڵبژاردنێکی باشە و زۆر بە پەرۆشم بۆ بینینی فیلمەکە.

لێدوانەکانی شازادە هاری یەکەم کاردانەوەی نێو بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا نەبوو لەبارەی پاتینسۆنەوە، بەڵکو پێشتریش باوکی، شا چارڵز، لە رێگەی پەیامێکی فەرمییەوە بەخێرهاتنی ئەو ئەکتەرەی کرد بۆ نێو خزمەتی نهێنیی خاوەنشکۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش دەدات لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات

سەڵاح

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەڵمانیا دەكات

سەڵاح