zagros news agency

ئایا خواردنی ڕۆژانەی هێلکە و مریشک زیانی هەیە؟

هەرچەندە هێلکە و مریشک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕۆتین، ڤیتامین، کانزا و چەورییە تەندروستەکانن، بەڵام زۆر جار دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە خواردنی ڕۆژانەیان مەترسیدارە.

لەم بارەوە دکتۆر کەریم جەمال، پسپۆری خۆراکی میسری، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لەسەر زیانەکانی خواردنی مریشک و هێلکە ڕۆژانە بڵاودەبنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمانە هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دوو خۆراکە خاوەن بەهایەکی خۆراکی بەرزن، بەڵام بۆ سوودمەندبوونی تەواو، پێویستە ئەم تێبینییانە ڕەچاو بکرێن:

١. ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە پێویستە ئاگادار بن، چونکە ڕێژەی بەرزی پڕۆتین لەوانەیە زیانیان پێ بگەیەنێت. هەروەها ئەو کەسانەی هەستیارییان بەم دوو خۆراکە هەیە، دەبێت لێی دوور بکەونەوە.

٢. باشتر وایە پێستی مریشک لێ بکرێتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێری تێدایە کە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باش نییە.

٣. ئاگاداری خواردنی هێلکەی خاو یان نیوەکوڵ بن، چونکە مەترسی بەکتریای (سالمۆنێلا)ی لێ دەکرێت کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

٤. وەک هەر خۆراکێکی دیکە، زێدەڕۆیی لە خواردنیاندا کارێکی هەڵەیە، پێویستە بە شێوەیەکی هاوسەنگ لە ژەمەکاندا جێگەیان بکرێتەوە.

خواردنی مریشک و هێلکە بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بە بڕێکی گونجاو نەک هەر زیانی نییە، بەڵکو سوودێکی زۆری بۆ جەستەش هەیە، بەمەرجێک شێوازی لێنانیان تەندروست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

lana

ماددە سوودبەخشەکان بۆ تەندروستی دڵ

lana

پێشانگەهەکا وێنەیان بو زاروکێن تووشبوویی ب تەلاسیمایێ هاتە ڤەکرن

سەڵاح