بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر لە نمایشی هەفتانەی فیلمە کوردی و بیانییەکان بەردەوامە لە سینەما ئیمپایەر لە هەولێر دەکات.
ڕۆژی چوارشەممە، 29ـی نیسان، لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییە هەفتانەییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، فیلمی ئێرانی “مەتری شەش و نیو” لە دەرهێنانی سەعید رۆستایی لە هۆڵی ژمارە 12ـی سینەما ئیمپایەر لە فاملی مۆڵ نمایشکرا.
نمایشەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فیلمسازان و بەرپرسانی رۆشنبیری و هونەری لە شارەکە بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، ماوەی دوو ساڵە ڕۆژانی چوارشەممەی بۆ نمایشی فیلمە جیاوازەکان لە سینەما ئیمپایەر تەرخانکردووە و بێ بەرامبەرە.
بڕیارە ئەم پڕۆژەیە لە هەفتەکانی داهاتووشدا بە نمایشی فیلمی نوێ و جۆراوجۆر بەردەوام بێت، تا سینەما وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی بینەرانی سینەما لە هەولێر بمێنێتەوە.

