zagros news agency

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز پێکبهێنێت

 

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئیدارەی ئەمریکا ڕێنمایی داوەتە باڵیۆزخانەکانی بۆ ئەوەی هەوڵبدەن وڵاتانی هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕازی بکەن بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی کە ئەرکی دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز بێت.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بروسکەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە پڕۆژەیەک هەیە بە ناوی “میکانیزمی ئازادی دەریایی”، کە تێیدا هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن، هەماهەنگی لە جووڵە دیپلۆماسییەکانیاندا دەکەن و کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی سزاکان.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوە کرد کە کۆشکی سپی تاوتوێی “بەردەوامبوونی گەمارۆکانی ئێستا بۆ چەند مانگێکی دیکە ئەگەر پێویست بکات” دەکات، ئەوەش لە کاتێکدا کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست.

“وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە گواستوویەتییەوە کە ئەم پێشنیازە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک بژاردەی دیپلۆماسی و سیاسی بەرفراواندایە کە لەبەردەم سەرۆکدایە.

 

BBC

هەواڵی پەیوەندیدار

عومڕەکارێکی کورد لە شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

شاخەوان عەبدوڵا: لە پێناو یەکڕیزیی کورد ئامادەی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بووین

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆکی وەزیری عێراق بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەڵاح