zagros news agency

وادەی نمایشکردنی “Spider-Man: Brand New Day” دیاریی دەکرێت

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی “Spider-Man: Brand New Day” وادەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش پاش ئەوەی هەوادارانی پیاوی جاڵجاڵۆکە بەردەوام چاوەڕوانی بەشی چوارەمی ئەم زنجیرەیە بوون.

 

توم هۆلاند، ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی وادەی دابەزینی فیلمەکەی ئاشکرا کرد و لە هەمان کاتدا پۆستەری فەرمی فیلمەکەی لەگەڵ هەوادارانی هاوبەش کرد.

 

پێشتر کۆمپانیاکە لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی بانگەشەییەوە سەرنجی بینەرانی ڕاکێشا، تێیدا ڤیدیۆکە توانی زیاتر لە 1 ملیار بینەر کۆبکاتەوە و ببێتە یەکەم فیلم لە مێژوودا بگاتە ئەو ژمارەیە.

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕۆژی 31ی تەممووزی داهاتوو دەبێتە وادەی نمایشکردنی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا.

 

توم هۆلاند ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، فیلمە نوێیەکە چەندین سوپرایزی تێدایە و بەراورد بە بەشەکانی پێشوو جیاواز دەبێت، چونکە ئەم بەشە زیاتر شێوازێکی کۆمیدی لەخۆ دەگرێت.

 

هەر ئێستا توم هۆلاند گەڕاوەتەوە بۆ ستۆدیۆکانی لەندەن بۆ تەواوکردنی هەندێک دیمەنی دیکە، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو کارەکانی تەواو ببوو، بەڵام دروستکەرانی فیلمەکە لەو بڕوایەدان، زیادکردنی هەندێک دیمەنی کۆمیدی لەگەڵ ناوەڕۆکە سەرەکییەکە، چێژێکی زیاتر بە بینەر دەبەخشێت.

 

چیرۆکی فیلمەکە پاش تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی بەشی پێشوو دەست پێ دەکات، کاتێک پیتەر پارکەر لە جیهانێکی نوێدا دەژی، بەڵام دەرکەوتنی هەڕەشەیەکی نوێ ناچاری دەکات بگەڕێتەوە. لەم فیلمەدا ئەکتەرانی وەک جۆن بێرنهاڵ بە کەسایەتی “Punisher” و مارک ڕوفالۆ بە کەسایەتی “Hulk” بەشداری دەکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فەڕەنسا ماڵئاوایی لە ئەکتەر و دەرهێنەر ئیزابێل مێرگۆ دەکات

ART

“ئیف‌بی‌‌ئای” لە داوایەکی ترەمپ سەبارەت بەدەست‌ تێوەردانی ئێران دەکۆڵێتەوە

یاسین

عێراق… له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێك سزای لەسێدارەدان بۆ 140 بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەرکراوە

سەڵاح