zagros news agency

مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بە سەردانێک گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24-5-2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، بڕیارە مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانیش بریتی دەبن لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.

مستەفا کازمی کە لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار بۆ مەبەستی سیاسی و دیپلۆماسی سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانانی بۆ رۆژی دووشەممە دواخست

سەڵاح

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت: حکومەتی هەرێم لە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە هەموو ئایینەکان بەردەوام دەبێت

سەڵاح