مایلی سایرس، ئەستێرەی جیهانی، بە فەرمی ئەستێرەیەکی لە ڕێڕەوی ناودارانی هۆلیوود وەرگرت، ئەمەش لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە بە ئامادەبوونی خێزانەکەی و ژمارەیەک لە هاوڕێ نزیکەکانی بەڕێوەچوو.
مایلی سایرس لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا لە ڕێوڕەسمەکەدا، خۆشحاڵی زۆری خۆی بۆ ئەم دەستکەوتە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، ئەم ڕێزلێنانە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر لە کارکردن و پێداگرییە و تەنیا خەڵاتێکی کاتی نییە و ڕایگەیاند، “ئەوەی وا دەکات هەست بە تایبەتمەندی ئەم ئەستێرەیە بکەم ئەوەیە کە بەرهەمی دڵسۆزی و ماندووبوونە، هەر ئێستا دەبینم ناوەکەم بە زێڕ و ڕەنگی پەمەیی هەڵکۆڵدراوە“.
ئەم ئەستێرە جیهانییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بە هەمان شەیداییەوە بەردەوام دەبێت لە کاروانە هونەرییەکەی، چونکە هونەر لەلای ئەو تەنیا پیشە نییە بەڵکو پەیامێکە.
مایلی بە یاوەری ماکس مۆراندۆی خۆشەویستی دەرکەوت کە زۆر بە گەرمی پیرۆزبایی لێکرد، هەروەها دایک و خوشکەکەی لەم ساتە خێزانییەدا بەشدار بوون.

