zagros news agency

سەعد لمجەرەد تانە لە بڕیاری زیندانیکردنی دەدات

سەعد لمجەرەد، هونەرمەندی مەغریبی، بە فەرمی داواکارییەکی بۆ تانەگرتن دژی ئەو بڕیارە پێشکەش کرد کە 5 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە بە تۆمەتی دەستدرێژی لە 2018 لە شاری سان ترۆپێی فەرەنسا تۆمەتبار کرا.

 

کریستیان سان بالێ، پارێزەری لمجەرەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بریکارەکەی بەردەوامە لەسەر بێبەریبوونی خۆی لەو تۆمەتانە.

 

دادگەی شاری دراگینیان لە 15ـی ئەم مانگەدا بڕیاری تاوانبارکردنی ئەم هونەرمەندە 41 ساڵەی دەرکرد، دوای ئەوەی کچێک تۆمەتباری کرد بەوەی لە ژووری هۆتێلەکەیدا هێرشی کردووەتە سەری.

 

سەعد لمجەرەد لە کاتی دادگاییکردنەکەدا ڕایگەیاند، ئەو پەیوەندییە بە ڕەزامەندی هەردوولا بووە و هیچ ناچارکردنێکی تێدا نەبووە. پارێزەرەکەی لەو بڕوایەدایە، دەکرێت لە قۆناغی تانەگرتندا ئەنجامەکان بگۆڕدرێن.

 

ئەمە تەنیا کەیس نییە کە ڕووبەڕووی ئەم هونەرمەندە دەبێتەوە، چونکە پێشتر لە ساڵانی 2010 و 2015 و 2023 لە ئەمریکا، فەرەنسا و مەغریب ڕووبەڕووی تۆمەتی هاوشێوە بووەتەوە. هەر ئێستا چاوەکان لەسەر دادگەی پێداچوونەوەن بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسییەیە، لە کاتێکدا داواکاری گشتی فەرەنسا داوای 10 ساڵ زیندانی بۆ کردبوو، بەڵام دادوەر تەنیا 5 ساڵی بۆ دیارییکرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەغدا ده‌یه‌وێ گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات تاكو هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ڕێگری لەوانە دەکەین کە دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی تێک بدەن

یاسین

عێراق له ئەمساڵدا دووەم هەناردەکاری نەوت لەسەر ئاستی ئواپەک بووه

سەڵاح