zagros news agency

ئەنتۆنیۆ کۆنتی بە فەرمی وازهێنانی لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی ڕاگەیاند

 

پاش سەرکەوتنی تیپەکەی بەرامبەر ئۆدینێزی، ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تەنیشت سەرۆکی یانەکە، ئاورێلیۆ دی لۆرێنتێس، بە فەرمی جێهێشتنی پۆستەکەی ڕاگەیاند. کۆنتی ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی نەبوونی ناسنامەی گونجاو بۆ تیپەکە و هەستکردن بەوەی چیتر ناتوانێت گۆڕانکاری بکات، بڕیاری ڕۆیشتنی داوە.

 

ناوبراو ئاشکرای کرد کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بڕیارەکەی بە سەرۆکی یانەکە ڕاگەیاندبوو. هاوکات کۆنتی بە توندی ڕەخنەی لە هەڵوێستی میدیاکان گرت و بە هۆکارێکی سەرەکی شکستی خۆی لە یەکخستنی کەشی دەوروبەری تیپەکەدا وەسفی کرد، بەتایبەت ئەو ژەهر و دوژمنکارییەی کە میدیاکان بۆ بەدەستهێنانی لایک و پڕکردنەوەی بەرنامەکانیان بڵاویان دەکردەوە.

 

لە کۆتاییدا، کۆنتی جەختی لەوە کردەوە کە بەبێ یەکڕیزی مەحاڵە ڕکابەری زلهێزەکانی وەک ئینتەر و میلان بکرێت، بۆیە هەنگاوی پاشەکشەی هەڵگرت، لەگەڵ ئەوەشدا شانازیکردنی خۆی بە مەشقپێکردنی ناپۆلی و سوپاسکردنی هاندەران و سەرۆکی یانەکەی دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا؛ بەهۆی زۆری گۆڕانکاریەوە شکستمان هێنا

یاسین

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

یاسین

جاک گریلیش بە سەرخۆشی دەرکەوتووە

sarkar