zagros news agency

تۆم هۆلاند جارێکی دیکە لە فیلمی “Spider-Man” دەردەکەوێت

هەوادارانی سینەما چاوەڕێی بەرواری 31 ی تەممووز دەکەن، چونکە تێیدا ئەستێرە تۆم هۆلاند بە کارەکتەری “Spider-Man” دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان.



ئەم بەشە نوێیە بە بەشداریی زندێیا، سادی سینک، جاکۆب باتالۆن و مارک ڕوفالۆ بەرهەم دەهێنرێت و دیستین دانیال کریتۆن ئەرکی دەرهێنانی لە ئەستۆ گرتووە.



چیرۆکی فیلمەکە پاش ڕووداوە کاریگەرەکانی “No Way Home” دەست پێ دەکات، ئەو کاتەی پیتەر پارکەر بڕیاری دا ناسنامەی خۆی لە یادەوەری هەموواندا بسڕێتەوە، ئەم بڕیارە ژیانی ئەو بە تەواوی دەگۆڕێت و دەبێتە سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی نوێ و جیاواز.



هەرچەندە جەماوەری فیلمی سوپەرهیرۆکان کەمێک دابەزیوە، بەڵام کارەکتەری “Spider-Man” بەردەوام پێگەی خۆی پاراستووە و جەماوەرێکی فراوانی هەیە.



فیلمی پێشوو “No Way Home” توانی داهاتی 1.9 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، کە ئەمەش سەرکەوتنێکی بێوێنە بوو پاش سەردەمی کۆرۆنا.



بینەران لەو بڕوایەدان، ئەم بەشە نوێیە چیرۆکێکی پێگەیشتووتر پێشکەش دەکات، چونکە پیتەر پارکەر هەموو کەسە نزیکەکانی لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی له یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران کردەوه

سەڵاح

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح