zagros news agency

بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیرکرا و سێ ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بریکارێکی وەزارەتی نەوتیان دەستگیرکرد؛ لەکاتی پشکنینی ماڵەکەشیدا دەست بەسەر بڕی سێ ملیۆن دۆلاری کاش و ژمارەیەکی زۆر چەکدا گیرا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەکان، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دەستەی دەسپاکی و هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانەی گومانی گەندەڵییان لێدەکرێت، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەستگیرکرا.

ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو پارە و چەکانەیە کە لەنێو ماڵی ئەو بەرپرسەدا دۆزراونەتەوە. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕی سێ ملیۆن دۆلاری کاش لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر چەکی جۆراوجۆر لە ماڵەکەیدا بووە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە فەرمی ناوی بریکارەکەیان رانەگەیاندووە، بەڵام دەستگیرکردنەکەی کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و وەک بەشێک لە “هەڵمەتی بنبڕکردنی گەندەڵی” لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەیە

یاسین

سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر پشتیوانی هاندەرانی زاخۆ دەکەن

یاسین

ئاسایشی هەولێر سیناریۆی ڕوداوێکی کوشتن ئاشکرا دەکات

یاسین