بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تهواوى موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ئەم جەژنە مایەی خێر و خۆشی بێت و شادى و کامەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسوودە بۆ ههمووان دهخوازم.
هيواى گهڕانهوهيهكى سهلامهت بۆ حاجیانی خۆشەویستى كوردستان دهخوازم، خوای مەزن حەجى هەمووان قبووڵ بکات و جهژنيان پيرۆز بێت. لەم بۆنە پیرۆزەدا، با چەمک و واتا قووڵەکانی جەژن لە لێبوردەیی، گەردنئازادی، پێكهاتنهوه بکەینە دەرفەتێک بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانمان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە نيازپاكى، تەبایی و خۆشهويستى لە ژیان و كاری ڕۆژانهماندا.
جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٥/٢٦

