zagros news agency

بلمۆنت کامێلی پێش ناوبانگی هۆلیوود گورچیلەی خۆی بەخشی

چیرۆکی ئەستێرەی لاوی هۆلیوود بلمۆنت کامێلی، پاڵەوانی درامای ڕۆمانسی نوێی «Off Campus»، تەنیا لە بوونی بە دەموچاوێکی نوێ و سەرنجڕاکێش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کورت نابێتەوە، بەڵکو ڕاستییەکان دەریانخستووە کە لە پشت ئەم ناوبانگە میدیاییەوە پاڵەوانێکی ڕاستەقینە لە واقیعدا بوونی هەیە. کامێلی لە ساڵانی ڕابردوودا و پێش بەدەستهێنانی ناوبانگ، بڕیارێکی مرۆیی گەورەی دا کاتێک لە ساڵی ٢٠١٨دا یەکێک لە گورچیلەکانی خۆی بەخشی، کە دواتر بووە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی حەوت کەس لە ڕێگەی زنجیرەیەکی ئاڵۆزی گۆڕینەوەی ئەندامانی لەش.

چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە کامێلی بە نەخۆشی شێانی گورچیلەی هاوڕێی منداڵی، «برێندان فلاهرتی» زانی.

سەرەڕای ئەوەی پشکنینەکان دەریانخست کە شانەکانیان وەک یەک نین و ناگونجێن، بەڵام ئەمە ساردی نەکردەوە و بەشداری لە پڕۆگرامێکی گۆڕینەوەی ئەنداماندا کرد.

ئەم پڕۆگرامە ڕێگە بە بەخشەرە نەگونجاوەکان دەدات ئەندامەکانیان ببەخشنە کەسانی نەناسراو، لە بەرامبەردا کەسە نزیکەکانیان هاوتاو بەخشەرێکی گونجاو لە لایەن کەسانی ترەوە بەدەستبهێنن. کامێلی لە زنجیرەیەکدا بەشداری کرد کە ١٤ کەسی لەخۆدەگرت و بووە هۆی بەخشینی هیوا بە حەوت نەخۆش.

ئەم چیرۆکە ڕەهەندێکی نوێ دەبەخشێتە کەسایەتی کامێلی، کە بۆ ماوەی دە ساڵ لە ناوەندی هونەریدا خەباتی کرد پێش ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە لە ڕێگەی ڕۆڵی گارێت گراهام لە زنجیرەی «Off Campus» لەسەر ئەمازۆن پرایم بەدەستبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی پێنجەمی “Bridgerton” بە گۆڕانکارییەوە بڵاوکرایەوە

ART

قائیمقامی پێشووی شه‌نگال بۆ ئاژانسی زاگرۆس: تا ئه‌م گروپانه‌ له‌ نه‌ینه‌وا بن ناتوانرێت گه‌ره‌نتی ئارامی كوردستان بكرێت

سەڵاح

هەولێر.. 500 ڕێگەپێدانى دیکە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی سندووقی درا بە خاوەنەکانیان

سەڵاح