zagros news agency

فیلمی «Seven Dogs» لە یەکەم ڕۆژی جەژندا داهاتێکی پێوانەیی تۆمارکرد

ڕاوێژکار تورکی ئال شێخ، سەرۆکی دەستەی کاتبەسەربردنی سعودیە، ڕایگەیاند کە فیلمی «Seven Dogs» لە یەکەم ڕۆژی نمایشکردنی فەرمی خۆیدا لە سینەماکانی میسر و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزێ جەژنی قورباندا، داهاتێکی یەکجار زۆری بەدەستهێناوە و ژمارەیەکی پێوانەیی بێپێشینەی لە مێژووی سینەمای میسڕدا تۆمارکردووە.

ئال شێخ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کرد کە فیلمەکە تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٢٥.٢ ملیۆن جونیهیی میسڕی کۆکردووەتەوە، و زیاتر لە ١٨٠ هەزار بلیتی لێ فرۆشراوە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی بەرزترین داهاتی ڕۆژانەی لە مێژووی بۆکس ئۆفیسی میسڕیدا شکاند.

ئەم دەستپێكە بەهێزە دوای ئەوە دێت کە لەم دواییانەدا لە قاهیرە نمایشێکی تایبەت بۆ فیلمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی هونەر و میدیا بەڕێوەچوو. فیلمی «Seven Dogs» بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمە سینەماییە عەرەبییەکانی ساڵانی ڕابردوو دادەنرێت، کە ئەزموونێکی سینەمایی گەورەیە لە چەشنی ئاکشن و هەستبزوێن، بودجەی بەرهەمهێنانەکەی گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن دۆلار، و لە نووسینی تورکی ئال شێخ خۆیەتی و نوخبەیەک لە ئەستێرە عەرەبی و جیهانییەکان تێیدا بەشدارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خەڵاتەکانی بافتا دابەشکران و فیلمەکەی دیکاپریۆ پشکی شێری بەرکەوت

ART

کتێبی “وەرزەکانی بەرەنگاری” لە سلێمانی ناسێنرا

ART

بەهۆی شکستی “The Mummy” ژمارەیەک کارمەند دەرکران

ART