zagros news agency

زێلێنسکی هۆشداری لە هێرشێکی بەرفراوانی ڕووسیا دەدات و داوای چەکی بەرگری دەکات

 

ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، ڕووسیا لە ئامادەکارییەکی چڕدایە بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی نوێ و بەرفراوان بۆ سەر خاکەکەی.

زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە شەوی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، وتی: “زانیاریی وردی هەواڵگریمان لەبەردەستە کە دەیسەلمێنن ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی نوێی گەورە ئامادە دەکات.” ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە ئاسمانییەکان و یەکە جیاوازەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە ئامادەباشی تەواودان و بە شەو و ڕۆژ کار بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک دەکەن.

ئەم لێدوانەی زێلێنسکی دوای ئەوە دێت کە مۆسکۆ ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هەڕەشەی ئەنجامدانی “زنجیرەیەک هێرشی ڕێکخراو”ی بۆ سەر کیێڤی پایتەخت کرد و داوای لە دیپلۆماتکاران و بیانییەکان کرد خاکی ئۆکرانیا جێبهێڵن.

ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ هێرشێکی درۆنی کە هەفتەی ڕابردوو کرایە سەر بەشەناوخۆییەکی خوێندکاران لە ناوچەی “لۆگانسک”ی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا، کە تێیدا ٢١ کەس کوژران. لای خۆیەوە ئۆکرانیا هەموو تۆمەتەکانی ڕووسیای ڕەتکردەوە و دەستی هەبوونی لەو هێرشەدا ڕاگەیاند.

لە لایەکی دیکەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی یەکشەممەی ڕابردووی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ و چەند ناوچەیەکی دیکە، بووە هۆی کوژرانی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلیگرام، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سزای توندتر بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنن. زێلێنسکی جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کیێڤ پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و چیتر ناردنی ئەو چەکانە دوانەخرێت.

 

 

Reuters

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق هێزێكی زۆری لە دەوروبەری بنكەی عه‌ین ئەسەدی سوپای ئەمریكا بڵاوه‌ پێكرد

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە

یاسین