zagros news agency

‎نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی؛ دوای ئەو دابەزینانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمارکرابوون، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، لە کاتێکدا نرخی زیو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بازدانی بەخۆوە بینی و بەرزبووەوە بۆ 4,540.53 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 145,981.43 دۆلار و یەک گرامیش بە 145.98 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوكات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان بەهایەکی بەرزتریان بەدەستهێنایەوە و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیارەی ٢٢ بە 1,020,640 دینار، عەیارەی ٢١ بە 974,247 دینار و عەیارەی ١٨ بە 835,069 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو جووڵەیەکی کەمتر و هێمنتری بەخۆوە بینی، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لەسەر 75.23 دۆلار جێگیر بووە، هەر کیلۆگرامێک بە 2,418.76 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.42 دۆلارە.

​سەبارەت بە هۆکاری ئەم گۆڕانکارییانە، شرۆڤەکارانی بازاڕە داراییەکان ڕایدەگەیەنن کە دروستبوونی گەشبینی بە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کاریگەری گەورەی هەبووە؛ بەو پێیەی دابەزینی نرخی نەوت و دۆلاری ئەمریکی بوونەتە هاندەری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی دووبارەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەکات

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

یاسین