zagros news agency

خەڵاتە داراییەکانی براوەی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ خەیاڵین و جیاوازن

ئەمشەو کاتژمێر 7:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان فیکەی دەستپێکی یاری کۆتایی چامپۆنزلیگی 2026 لێدەدرێت لەنێوان یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی،کە جیا لە بەدەست هێنانی نازناوی خولەکە بەشێکی چاوەکانیش کەوتوونەتە سەر ئەو بڕە پارەیەی پاڵەوان وەری دەگرێت و کۆی گشتی ئەو بڕ پارەیەی یانەکان وەریدەگرن بەهۆی گەیشتنیان بە یاری کۆتایی.

ئارسێناڵ لەقۆناغی خول توانی وەکو یەکەمینی ڕیزبەندی سەربکەوێت،کە ئەمەش وایکرد 9 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشتی یەکەمین و11 ملیۆن یۆرۆش وەربگرێت وەکو یانەیەکی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی 16،دواتریش بەهۆی گەیشتنی بەیاری کۆتایی بەکۆی گشتی ئەو پارەیەی وەری گرتووە 62 ملیۆن یۆرۆیه،کە لەئەگەری بردنەوەی نازناوی خولەکە 25 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەردەگرێت وەکو پاداشت واتا 97 ملیۆن یۆرۆیە،کە هێشتا زیاتریش دەبێت.

سەبارەت بە پاریس سانجێرمانیش پارەیەکی کەمتر وەردەگرێت لە ئارسێناڵ بەهۆی ئەوەی لەقۆناغی خول لە پلەی 11 بووە،بەڵام لە سەرکەوتنی بۆ هەر قۆناغێک بڕە پارەیەکی وەرگرتووە و لەئەگەری بردنەوەی نازناوەکەش پارەی خۆی وەردەگرێت،بەڵام شێوازی پارە بەخشین بەیانەکان لە چامپیۆنزلیگ پەیوەستە بە بردنەوەی یاریەکانی قۆناغی و خول و پەخشی تەلەفزیۆنی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵوێستی ئارسناڵ دوای ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی تۆماس کرا

یاسین

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دێتە ڕکابەری کڕینی ڕۆدریگۆ

یاسین

ڕیال مەدرید لە یاری دێربی و مانچستەر سیتی ڕودیگەری لەدەستدا

یاسین