zagros news agency

ڕەحیم ستێرلینگ لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستبەسەر کرا

 

ستێرلینگی یاریزانی تەمەن 31 ساڵ و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەلایەن پۆلیسی هەمپشایرەوە دەستبەسەر کرا پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلە لۆکسەکەی لە جۆری لامبۆرگینی لەسەر ڕێگای خێرای خۆی کێشا بە بەربەستەکانی سەر ڕێگاکەدا.

 

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس ڕووداوەکە کاتژمێر نۆی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕوویداوە و هیچ ئۆتۆمبێلێکی تری تێدا نەبووە و کەسیش بریندار نەبووە بەڵام ستێرلینگ بە تۆمەتی لێخوڕینی بێسەرووشوێن بوونی ماددەی هۆشبەری جۆری سی و ڕەتکردنەوەی پێدانی نموونەی پشکنین دەستگیرکراوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە تا کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان کەسێکی نزیک لەم یاریزانە.

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرای کردووە کە ستێرلینگ لە ژێر فشارێکی دەروونی بێوێنەدا بووە و لەلایەن هاندەرانەوە هەمیشە هوتافی دژ بە کلتوری وەرزشی لێدراوە و تانەی لێدراوە کاروانی وەرزشی ستێرلینگ پاش جێهێشتنی مانچستەر سیتی لە ساڵی 2022 و پەیوەندیکردنی بە چێڵسییەوە بەرەو دابەزین چوو پاشان بە شێوازی خواستن لە لەگەڵ ئارسیناڵیشدا سەرکەوتوو نەبوو و دواجار گرێبەستەکەی هەڵوەشێنرایەوە.

 

ئەم یاریزانە کە 82 یاری نێودەوڵەتی بۆ ئینگلتەرا کردووە لە شوباتی ڕابردوودا پەیوەندی بە یانەی فاینۆردی هۆڵەندییەوە کرد بەڵام لەوێش لە هەشت یاریاندا نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و ئێستا لە بارودۆخێکی زۆر سەختدایە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کۆرتوا دیاری دەکات

یاسین

هازارد: دی برۆین یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی 10 ساڵی ڕابردوو

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین