zagros news agency

چێڵسی ئەستێرەیەکی خۆی خستە نێو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

فابریزۆ ڕۆمانۆی شارەزا لەبواری گواستنەوەی یاریزانان و مێرکاتۆ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەلیخاندرۆ گاڕناچۆی خستۆتە ڕیزی ئەو یاریزانانەی بۆ ئەم هاوینە یانەکە جێبهێڵن و بەو مەبەستەش دەرگای گفتوگۆی بەڕووی هەموواندا کردۆتەوە.

سەفەرەکەی گاڕناچۆ و چێڵسی زۆری نەخایاند،کاتێک 8 مانگ بەر لەئێستا بلوز بە گرێبەستێک یاریزانەکەی لە مان یونایتدەوە گواستەوە،بەڵام وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئاستێکی پێویست پێشکەش بکات و یانەکەی ناچار کردوە بەمشێوەیە بیخاتە لیستی فرۆشتنی یانەکە.

بەپێی زانیاریەکان ئەم بڕیارەی چێڵسی لەسەر قسەی چابی ئەڵۆنسۆ دراوە و ڕاهێنەرە تازەکەی بلوز ڕازی نەبووە گاڕناچۆ لەتیپەکە بمێنێتەوە،بۆ نرخی دەستبەردار بوونیش یانەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

“سەرکار ڕێبوار”



 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

ڕاهێنەری عێراق: لە فەرەنسا و نەرویج ناترسین و ڕووبەڕوویان دەبینەوە

یاسین

ئاربێلوا؛ مباپێ بۆ باری سبەی ئامادەیە

یاسین