رێبوار حەمەلاو شوانی
لەکاتێکدا ناوچەکە بە گۆڕانکارى و پێشهاتى نوێی و قۆناغێکى دیکەى شەڕ و ململانێی چاوەروان کراوە دا گوزەر دەکات ، دۆزى کوردوقەوارەى هەرێمى کوردستانیش بەهەمان شێوە چ لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتى بە قۆناغێکى هەستیاردا گوزەر دەکات ، لەگەڵ ئەوەى لەماوەى 35 ساڵ حکوومڕانى هەرێمى کوردستان ،هەوراز ونشێوى زۆر بڕیووە و دوژمنان و ناحەزانى کورد ، زۆر هەوڵیاندا ئەم کاروان و قەوارەیە کە هیوا وئومێدى هەموو نەتەوەیی کوردە لە گەشەسەندن و پێشکەوتن بوەستێنن ،بەڵام هەمیشە پارتى وبارزانى بە خوێندنەوەى وردبینانە و مێژوویی و هەڵگرتنى بەرپرسیاریەتى بەرامبەر بە دۆزى کورد و خەونى ناحەزانى کوردى مایەپووچکردووە، چونکە لە هەموو قۆناغەکاندا خۆى بە بەرانبەر بەخوێنى شەهیدان و خەباتى دەیان ساڵەى گەلى کورد و ماندووبوونى پێشمەرگە قارەمانەکان بەرپرسیار زانیووە
پەیامە مێژووییەکەى جەنابى سەرۆک بارزانى بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە ، جارێکى دیکە لە کاتێکى هەستیارەدا بۆ گەلەکەمان بەرپرسیاریەتییەکى مێژوویی رابەرێکى کارێزمایە نەک تەنها بۆ پێکهێنانى حکوومەتى کوردستان بەڵکو بەرامبەر بەهەموو دۆزى کورد ودەستکەوتە مێژووییەکانى ، پەیامێککە تێیدا نەخشەڕێگەیەکى گرنگ وکوردانە و نیشتیمانپەوەرانەیە بۆ تێکشکاندنى بەستەڵەکە سیاسییەکان و تێپەڕاندنى قەیرانەکان و ڕەچاوگڕتنى بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و قەوارەى هەرێمى کوردستان لە شوێنى بەرژوەندى بەرتەسکى حزبایەتى
چونکە دۆزى کورد گەیشتۆتە قۆناغێکى چارەنووسساز و هەستیارە ، دەخوازێت خەونى نەیارانى کورد کە لێکترازان و لاوازکردن و دژایەتیکردنى کوردوکوردستان تەنها بەپەرتەوازەیی و ململانێی دێتەدى ، لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە نەیارانى کوردستان لە پێناو لێدانى سەنگ و پێگەى کوردستان هەموو کارێکى تێکدەرانە دەکەن وەک چۆن لە رابردوو کردیان و زیانى گەورەشى لێکەتەوە و پێچەوانەکەشى بە تەبایی ویەکهەڵوێستى دەستکەوتى گەورە و قەوارەى کوردستان بەهێز و بەرەو پێشچوونى زیاترى بەخۆیەوە بینیووە
بۆیە ،زۆر گرنگە گشت هێزولایەنە کوردستانییەکان و نوخبەى سیاسى کوردبە دەم پەیامە مێژووییەکەى جەنابى سەرۆک بارزانییەوە بێن , لە چوار چێوەى بەرژوەندى حزبى و کەسى بێنە دەرەوە و بگەڕێنەوە بۆ پێناسەى ڕەسەنى نەتەوە و نیشتمان ، بەدڵنییاییەوە پارتى لە پێناو سەوەرى قەوارەى کوردستان ئامادەى هەموو باجدان و قوربانیدانێک بووە
بەتایبەتى پارتى دیموکراتى کوردستان ،بە رابەرایەتى بارزانى هەمیشە هەڵگرى ئەرک و بەرپرسیاریەتییە و خاوەن ستراتیژی دەوڵەتدارییە وحکوومڕانیییە بۆ خزمەتکردنى گەلى کورد نەک بەرژەوەندى حزبى ،چونکە بە پێى هەموو بەڵگە مێژووییەکان ،ئەم ڕێباز و قوتابخانەیە لە مێژەڕێبازى خاکەڕایی و قوربانیدانى و بەرژوەندییەباڵاکانى نەتەوەکە و خاکەکەى پێش هەموو بەرژوەندیەکى دیکە هەڵگرتووە لە قۆناغى حکوومڕانى کوردستانیش هەمیشە توانیوێتى سەرکەوتووانە ئیدارەیی قەیرنەاکان بکات و دەربازیان بکات ، چونکە ئەم قوتابخانەیە هەرگیز لە گۆشە نیگای حزبى و بچووکەوە ناڕاونێت بەڵکو لە دیدگاى پێکەوەژیانى هەموو پێکهاتەوهێزولایەنە سیاسییەکانى کوردستان و هەروەها ئینجا پێکهاتەنەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان مامەڵەى کردووە و ئەوەش وایکردووە هەمیشەجێگەى متمانە وبەرەو پێشکەوتن و گەشەسەندنى زیاتر بێت
پارتى بەرابەرایەتى سەرۆک بارزانى ، هەم سەرکردە و هەمیش ڕێبازێکى سەنگین و خاوەن شکۆیە ،لایى دۆست و نەیارانى پێگەیەکى تایبەتیی و مێژوویی وپرشانازییە ، ئێستا خاوەن هەگبەیەکى پڕە لەئاوەدانى و ستراتیژى روونى نەتەوەییە بۆ نیشتیمان وداهاتوو ،هەر ئەوەشە وایکردووەهەمیشەلە هەموو کاتەکاندا پشکى شێرى لەئەرک و بەرپرسیاریەتییە نیشتیمانى و نەتەوەییەکانى بەتایبەتى بەرامبەربەقەوارەى هەرێمى کوردستان بەرکەوتووەو هەڵگرتووە ، لە کاروانى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى و سەقامگیرى و فەراهەمکردنى ئازادى و دیموکراسیش هەمیشە پێشەنگ و فیداکارە ،هەر بۆیە بەدروشمى یەک هەرێم ، یەک پەرلەمان ،یەک حکوومەت ،یەک هێزى پێشمەرگە واتە سەروەرى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتمانەکەى پێش هەموو بەرژوەندییەکى دیکەوە بووە ، ئێستاش پەیامە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى ، دەرفەتێکى مێژووییە بۆ تێپەڕاندنى قەیرانە سیاسییەکان لە پێناو بەرژوەندنى گەلى کوردو قەوارەى کوردستان کە بەر ئەنجامى خوێنى شەهیدان و خەبات و ماندووبوونى پێشمەرگە و هەموو دڵسۆزانى ئەم نیشتیمانەیە

