zagros news agency

​ترسی ئاگرکەوتنەوە جووتیارانی شەنگال ناچار دەکات پێشوەختە دەست بە دروێنە بکەن

​وەرزی دروێنەی گەنم لە قەزای شەنگال دەستی پێکرد، بەڵام ئەمساڵ جووتیاران پرۆسەکەیان پێشخستووە و زووتر لە وادەی ئاسایی خۆی دەستیان بە دوورینەوەی بەرهەمەکانیان کردووە.

​ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هێشتا دەرگای سایلۆکان لە ناوچەکە نەکراونەتەوە و جووتیاران ناتوانن لە ئێستادا گەنمەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن بۆ کۆگا کردن.

​هۆکاری سەرەکی ئەم دروێنە پێشوەختەیە بۆ خۆپاراستن دەگەڕێتەوە؛ جووتیاران ترسی گەورەیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی دەخڵ و دانەکانیان هەیە، بۆیە نایانەوێت سەرکێشی بە رەنجی ساڵێکیانەوە بکەن.

​لەمبارەیەوە، شەرەف نایف، بەڕێوەبەری چاندن لە قەزای شەنگال رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هێشتا کاتی سروشتیی دروێنە نەهاتووە، بەڵام ترس لە ئاگرکەوتنەوە پاڵنەری سەرەکی جووتیارانە بۆ ئەم کارە.

​ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم دۆخە بارگرانی بۆ جووتیاران دروست دەکات، چونکە لە لایەکەوە بەهۆی ترسەوە زووتر دروێنە دەکەن و لە لایەکی تریشەوە هێشتا سایلۆکان ئامادە نین بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەیسی سەعید وەیسی: 7ی حوزەیرانی 2017 ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان

دڵشاد

ئۆکراینا ناوچەی زیاتری لە ژێر دەستی ڕووسیا ڕزگار کرد

یاسین

زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

سەڵاح