zagros news agency

به‌شه‌ ئاردێكی دیكه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان لەبارەی وردەکاریی بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ ئاگادار دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە، ئەمڕ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “لیستی ناوی هاووڵاتییان بەسەر بریکارەکانی ئارد دابەش كراوە و ئامادەسازیی وەرگرتنی بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ تەواو بووە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “گەنمی بەشەئاردی دووەم خۆماڵییە و هەندێك گەنمی هاوردەی تێكەڵە و گەنمێكی جوانە.”

بەگشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 650 هەزار تۆن ئارد دەبێ.

نەوزاد شێخ کامیل ئاشكراشی كرد: لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ دەكرێت، پشکنینی بۆ کراوە و تاقی کرایەوە و نانێکی جوانی لێ دروست بوو.”

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی بازرگانی، هەر هاووڵاتییەك بڕی نۆ كیلۆ ئاردی بەر دەكەوێ‌.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بارگانی جەختی كردەوە، کە ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت و گوتیشی: “هەموو گەنمی پێشوو ئاردی باشی لێ بەرهەم هاتووە و تاقی کراوەتەوە و نانەکەی جوان بووە.”

 

شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

رێنوێنی بۆ وەرگرتنی گەنم لە سنووری مادەی 140 بڵاو كرایەوە

گوران

‎راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

گوران

پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە ئەمڕۆ خوشکەکەی کوشت

یاسین