ته‌رمی مامۆستایه‌ك له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هیندی له سلێمانی دۆزرایه‌وه كه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی شاره‌كه بوه.
موقه‌ده‌م ئاری، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندوه، ئه‌و مامۆستایه له دایكبوی ساڵی 1978 بوه‌و ده‌ماره‌كانی هه‌ردو باسكی ده‌ستی به گوێزان بڕیون و له ئه‌نجامی خوێنبه‌ربونێكی زۆر گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سه مامۆستای زمانی كوردی بوه‌و ژن و منداڵی نییه‌و ماوه‌یه‌ك بوه باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بوه.
ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه له سلێمانی
دەباشان . Dabashan

