zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و جەماوەری ئەو حزبە کرد.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و تەواوی ئەندامانی کۆمەڵ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ڕایگەیاند: “ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەريی كوردستان پیرۆز دەکەم.”

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختی لە پێویستیی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا: “لەم یادەدا، جه‌خت له‌ گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌كانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكه‌مه‌وه‌.”

هەروەها سەرۆکی هەرێم دووپاتی کردەوە کە کارکردنی پێکەوەیی کلیلی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمانە، تاوەکو پێکەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/31

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سێ شوێنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر کەوتەوە

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ده‌كات

یاسین