ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لێدوانێکی ڕافایێل لیاوی پورتوگالی یاریزانی یانەی ئەی سی میلانی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئەستێرەکەی ڕۆسۆنێری هاندەرانی میلانی شۆک کرد کاتێک باسی داهاتووی خۆی کرد و ڕایگەیاند لەم هاوینەدا دەیەوێت یانەکە بەجێدەهێڵێت و ئامانجی ئەوەیە لەیانەیەکی دیکە یاری بکات بۆ ئەوەی بتوانێت خەونەکانی بکاتە ڕاستی.
لیاو وتی؛زۆر سوپاسی میلان دەکەم،ئەوەندەی من لێرە بووم توانیم باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم،ئێستاش دەمەوێت بچمە شوێنێکی دیکە تاکو ڕێگایەکی نوێ تاقبکمەوە،من باشترینی خۆم پێشکەشی میلان کرد،ئێستاش هەست دەکەم ئامادەم بۆ یاری کردنی لە خولێکی دیکە.
ئەم قسانەی لیاو ئەوەی پشتڕاست کردەوە یاریزانەکە ویستی یاری کردنە لەدەرەوەی ئیتاڵیا و بەئەگەرێکی زۆرەوە لە خولی ئینگلیزی وەرزی داهاتوو دەبیندرێت،بەڵام تاکو ئێستا هیچ یانەیەک لەگەڵ یاریزانەکە نەچۆتە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

