zagros news agency

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، پلانی رۆژانی جەژنی قووربانی پیرۆز به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا

ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێك لە رۆژانی جەژنی قوورباندا، بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان، پلانی پارێزگای هەولێر بۆ ئەم جەژنەش به‌ سەركەوتنی راگەیاندرا.

بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، بەپێی ئەو ئامادەكاری و پلانانەی بۆ رۆژانی جەژنی قووربانی پیرۆز، بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەر و ماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان ئامادەكاری بۆ كرابوو، پلانەكە وەك خۆی و بە سەركەوتووی و بەبێ گیروگرفت جێبەجێ كرا.

یه‌كه‌م / به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر:
سەرجەم هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە هەموو بەش و هۆبەكان لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز لەئامادەباشی تەواودا بوونە و پلانەكان وەك چۆن داڕێژرابوون تەواوی بڕگەكانی وەك خۆی و بە سەركەوتوویی جێبەجێ كراون، له‌ كۆی گشتی هەرچوار ڕۆژی جەژنی قووربان ١١٣ ئەفسەرو ١٥٣٢ كارمەند له‌ ئه‌ركدا بوون .
رووداوو شێوازه‌كانی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوون:٣ تاوانی كوشتن ( پیاو و ئافره‌ت) تۆمار كراون و هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكی شه‌ڕو چوار حاڵه‌تی دزی كردنیش تۆمار كراون له‌گه‌ڵ چه‌ند رووداوێكی جۆراوجۆر .

دووه‌م/ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گەشتوگوزاری هه‌ولێر:
ئاماری گشتی ژمارەی هاتنی گەشتیارو رووداوەكانی رۆژانی جەژنی قووربانی پیرۆزی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ رۆژانی جەژنی قووربانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو، تەواوی بڕگەكانی وەك خۆی و بە سەركەوتوویی جێبەجێ كران، لەوانەش دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەكان و دابەشكردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەكان بەسەر گرووپە گەشتیارییەكان و گەشتیاران، بۆ ئەوەی هاوكاربن بۆ چارەسەركردنی هەر رووداو و گیروگرفتێك. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە شاری هەولێر توانی پێشوازی لە112657 هەزار گەشتیار بکات، کە لەڕێگای دەروازەکان لە رۆژانی پشووی جەژن هاتنە ناوەوەی شاری هەولێر سەردانی هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانیان کردبوو.

سێهه‌م / به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر:
سەبارەت بە پلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی قووربانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەكانی وەك خۆی و بە سەركەوتوویی جێبەجێ كران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، چوار رووداوی هاتوچۆ روویان دا و لە ئەنجامیاندا (1 ) كەس بریندار بوو..

چواره‌م/ بەرگریی شارستانی هه‌ولێر:
تەواوی بنكەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە ئەركدا بوون، لەو ماویەشدا پێنج حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتیان و دوو ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبیل و سیێ ئاگرکەوتنەوە لە دوکان و چێشتخانە پەنجاو یەک حالەتی سوتانی پوش و پاوان تۆمار کران، سەرجەم حاڵەتی ئاگركەوتنەوەكانیش لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنترۆڵ كراون، خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتووەتەوە.

پێنجه‌م/ ئاسایشی هەولێر:
بەپێی ئەو پلان و ئامادەكارییانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەك خۆی و بەبێ هیچ گرفتێك جێبەجێ كران و بۆ هەرحاڵەتێكی پێویستیش، سەرجەم هێزەكانی ئاسایش لە ئەركدا بوون.

شه‌شه‌م / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هه‌ولێر:
لە رۆژانی جەژنی قوربان، تەواوی تیمە تەندروستی و نەخۆشخانەكان لە ئەركدا بوونە، ئاماری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی لەڕۆژانی ٢٦- ٢٧ – ٢٨ – ۲۹ – ٣٠ /٥ /٢٠٢٦ بەم شێوەیە بووە:
لەهەردوو بەشی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری:
۱. سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەبەستی چارەسەر ( 3004)
۲. ڕووداو بەگشتی ( 216) رووداو.
– ڕووداوی هاتوۆچۆ و ماتۆر سکیل (137)
-حالەتی بەربوونەوە (134) حاله‌ت .
– حالەتی گەستنی سەگ (11) حاله‌ت .
۳. حالەتی سکچوون و ڕشانەوە (70) حاله‌ت .
٤حالەتی پێوەدانی مار و دووپشک (17) حاله‌ت .
٥. حالەتێ ژەهراوی بوون بەخۆراک (35) حاله‌ت .
٦. لەلایەن سەنتەری بانکی خوێن (٥٨٤) بوتڵ خوێن بۆ نەخۆشخانەکان دابین کراوە.
۷. نەشتەرگەری بەگشتی( 195 ) (19 ) نەشتەرگەری گەورە (176) نەشتەرگەری بچووک ئه‌نجامدراوه‌ .
٨. پێشوازیکردنی نەخۆش لەهەردوو سەنتەری شوشتنی گورچیلە و بەشی شوشتنی دەستکرد لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بریتبووە لە (601) .
۹. ئاماری لەدایکبوون منداڵبوون بەئاسایی. 97 منداڵبوون بە نەشتەرگەری 132، کۆی گشتی /٢٢٧منداڵ .

له‌ كۆتاییدا به‌ناوی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌، دەستخۆشی لە یەكە كارگێڕی و ئیدارییەكان و هێزە تەناهییەكان، ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیس و هاتوچۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و گه‌شتوگوزاری هه‌ولیر و به‌رگری شاره‌ستانی و تیمەكانی شارەوانی و ژینگە پارێزان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دەكەین، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو وێڕای پشووی فەرمانگەكانیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قووربان لە ئەركدا بوون، جارێكی تر وەك پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنیا دەكەینەوە وەك هەمیشە لە خزمەتیان دابین بۆ دەستەبەركردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان و بە هەموو توانایەكمانەوە بە پشتبەستن بە توانا و چاوكراوەیی هێزە تەناهییەكان، شەو رۆژ دەخەینە سەر یەك بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریكردن لە سەر و ماڵیان.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
31/5/2026

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەکات

سەڵاح

هه‌ولێر.. دەست بە پاككردنەوەی کۆڕنیش و کەند و ڕێڕەوە سروشتیەکانی ئاوی باران كرا

سەڵاح

کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی راگەیاند

یاسین