zagros news agency

ئینریکی؛لێدانە یەکلاییکەرەوەکان لە بەهای هیچ یانەیەک کەم ناکەنەوە

دوای سەرکەوتنە مێژووییەکەی دوێنێیان بەرامبەر یانەی ئارسێناڵ لەیاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لویز ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەرکەوتنە لەبیرنەکراوە و ئاماژەی بەو حاڵەتانە کرد لەیاریەکە هەبوون بەتایبەت لێدانە یەکلاییکەرەوەکان و باسی برینێکی کۆنی خۆی کرد لەسەر لێدانی سزاکان.

ئینریکی دەربارەی لێدانە یەکلاییکەرەوەکان وتی؛من ئەزموونێکی ناخۆشم هەیە لەم بابەتە،کاتێک لەمۆندیال دژی مەغریب شکستم هێنا هێرشی زۆرم کرایە سەر،هەرچەندە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان لەبەهای هیچ یانەیەک کەم ناکەنەوە،بەڵام پەیوەستیشە بە کوالێتی یاریزان و گۆڵپارێز،من هەمیشە چاوم لەسەرجەم کارەکانی یاریزانەکانم بووە،هەردەم ویستوومە لەهەموو بوارێکی یاریدا تەواوکاری بکەن،وە توانیمان لەیاری کۆتاییشدا بەرامبەر تیپێکی سەختی وەکو ئارسێناڵ براوە بین.

ئینریکی دەربارەی بەدەست هێنانی نازناوەکە وتی؛بەڕاستی ساتێکی لەبیر نەکراوە بۆ ئێمە،یەکەمین نازناو مێژووییە،بەڵام دووەمین نازناو مێژووی زیاترە و ئێمە توانیمان بگەینە ئامانجی ئەم وەرزەمان،بەڵام دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو جارێکی دیکە خۆمان تۆکمەتر بکەینەوە و یەکڕیزی یانەکە بپارێزین لەپێناو گەیشتنەوە بە ئامانجەکانمان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڕۆما : پاریس سانجێرمان ڕابردووە

یاسین

لاپۆرت قوربانی دەدات بۆ ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین