zagros news agency

هەوڵەکانی ڕیاڵ بێتیس بۆ گەڕاندنەوەی دانی سیبایۆس

 

ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە یانەی ڕیاڵ بێتیس بە فەرمی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دانی سیبایۆسی یاریزانی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی. یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بەم گرێبەستە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتر بکات.

 

کارگێڕی ڕیاڵ بێتیس ئامادەیە بڕی زیاتر لە ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەک تێچووی گواستنەوەکە پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید بکات. بێتیس پشت بەوە دەبەستێت کە سیبایۆس لەم وەرزەدا لە ڕیاڵ مەدرید بەو شێوەیەی کە پێویستە دەرفەتی یاریکردنی پێنەدراوە، بۆیە دەیانەوێت بیگەڕێننەوە ئەو یانەیەی کە پێشتر تێیدا گەشەی کرد و ناوبانگی دەرکرد.

 

لەلایەکی دیکەوە، دانی سیبایۆس خۆی ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ یانە کۆنەکەی هەیە. پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆکان چڕتر ببنەوە، چونکە بێتیس دەیەوێت بە زووترین کات و بە نرخێکی گونجاو ئەم گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی لوکاکۆ دەچێتە یانەیەکی تورکی

sarkar

بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری ئەستێرەکەی ببێت

ahamd.luqman

چالنجی ڕۆناڵدۆ خولیای دڵخوازی ئاشکرا دەکات

یاسین