zagros news agency

بەریتانیا لە خوێ و جەلاتین کارەبا بەرهەم دەهێنێت

‎
‎زانایانی بەریتانیا سەرکەوتنێکی گەورەیان لە بواری وزەی نوێبووەوەدا تۆمارکرد، دوای ئەوەی توانیویانە لە ڕێگەی گۆڕینی خوێ و شێی دەوروبەرەوە، وزەی کارەبا بە شێوەیەکی بەردەوام و ژینگەدۆست بەرهەم بهێنن. ئەم داهێنانە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی دابینکردنی وزە بۆ ئامێرە بچووکەکان.
‎
‎بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی زانستی “Interesting Engineering”، تیمی توێژەران لە چەند زانکۆیەکی بەریتانیا و جیهان (وەک زانکۆی شاژنە ماری، وارویک، ئیمپریال کۆلێژی لەندەن، مێرکاتۆرۆم و پەیمانگای یر) توانیویانە مۆلیدەیەکی کارەبایی پەرەپێبدەن کە بۆ بەرهەمهێنانی وزە تەنها پشت بە خوێی چێشت، جەلاتین و کاربۆنی چالاککراو دەبەستێت.
‎

‎توێژەران لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئێستادا ئامێرە هەستیارەکانی سەر پێست (وەک حەب و لەزگەی پزیشکی)، ئامێرە کشتوکاڵییەکان و پێوەرە ژینگەییەکان پێویستییەکی زۆریان بە سەرچاوەیەکی وزە هەیە کە لە ژینگەی تەڕدا کاربکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە گۆڕینی بەردەوامی پاتری هەبێت.
‎
‎پێشتر مۆلیدەکانی هاوشێوە پشتیان بە پلاستیک و پێکهاتەی ئاڵۆز دەبەست کە زیانیان بە ژینگە دەگەیاند، بەڵام ئەم داهێنانە نوێیە تەواو سروشتی و بێ زیانە.
‎
‎تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم مۆلیدە نوێیە خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:
‎تەمەنی درێژ: تەنها یەک یەکەی بچووک لەم مۆلیدەیە دەتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ڕۆژ بە بەردەوامی تەزووی کارەبا بە هێزی 1 ڤۆڵت بەرهەم بهێنێت، ئەویش تەنها لە ڕێگەی مژینی شێی دەوروبەری.
‎
‎توانای بەرزکردنەوە: بە بەستنەوەی چەند یەکەیەک بەدوای یەکدا، زانایان توانیویانە هێزی کارەباکە بگەیەننە 90 ڤۆڵت، کە ئەمەش بەس بووە بۆ داگیرساندنی 40 گلۆپی جۆری (LED) لە یەک کاتدا.
‎وەرچەرخان لە پیشەسازی ئەلیکترۆنیدا
‎ئەم داهێنانە نوێیە شێی هەوا – کە پێشتر وەک بەربەست و دوژمنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان سەیر دەکرا – دەگۆڕێت بۆ سەرچاوەیەکی گرنگی وزە، ئەمەش لە ڕێگەی ئاسانکاریی جووڵەی ئایۆنەکان لەناو ماددەکەدا.
‎
‎دکتۆر دیمیتریوس پاپاجۆرگیو، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە ڕایگەیاند،
‎”ئامانجی ئێمە پێداچوونەوە بوو بە شێوازی دیزاینکردن و دروستکردنی ماددە ئەلیکترۆنییەکان. ئەم توێژینەوەیە دەیسەلمێنێت کە دەکرێت ئامێری بەرهەمهێنانی وزەی زۆر بەهێز لە ماددەی کەم تێچوو و ژینگەدۆست دروست بکرێت.”
‎
‎ئەم هەنگاوە وەک شۆڕشێک سەیر دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی پاشماوە ئەلیکترۆنییە زیانبەخشەکانی جیهان و دابینکردنی وزەی پاک و هەرزان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایدن مەعروف: پێكهاته‌كان له‌ نه‌ینه‌وا مەترسییان لەسەرە و گرووپە چەکدارەکان ھەڕەشەیان لێدەکەن

سەڵاح

دەست بە ئامادەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ٢٠٢٦ دەکرێت

یاسین

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین