zagros news agency

کیانو ڕیڤز بەهۆی پشتگیریکردنی دەرهێنەرێکی تۆمەتبار ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

ئەستێرەی جیهانی کیانو ڕیڤز، پاش بڵاوبوونەوەی نامەیەکی پاڵپشتی بۆ هاوڕێکەی کارڵ ڕینش، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەخنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەوە.

 

کارڵ ڕینش بە دزینی بڕی 11 ملیۆن دۆلار لە بودجەی تۆڕی “Netflix” و بەکارهێنانی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و کاڵای گرانبەها و وەبەرهێنان لە دراوە دیجیتاڵییەکاندا تۆمەتبارە. ڕیڤز ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، زانیاری تەواوی لەبارەی وردەکارییەکانی دۆسییەکە نییە، بەڵام وەک هاوڕێیەکی نزیک داوا دەکات دادگا بە بەزەیی بێت لەگەڵیدا.

 

ئەم نامەیەی ڕیڤز کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لەو بڕوایەدان، پشتگیریکردنی کەسێک کە بە فەرمی بە فێڵکردن و خراپ بەکارهێنانی بودجە تۆمەتبار کراوە، کارێکی نەگونجاوە.

 

ڕیڤز لە نامەکەیدا کارڵ ڕینشی بە هونەرمەندێکی لێهاتوو وەسف کرد، ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی کارکردنیان لە فیلمی “47 Ronin” سەرسامی دیدگا هونەرییەکانی بووە.

 

تەنیا نوێنەرە فەرمییەکانی کیانو ڕیڤز بێدەنگییان هەڵبژاردووە و تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکە لەبارەی ئەم بابەتە نەدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رپرسی ژووری عه‌مه‌لیاتی هه‌ڵبژاردنی پارتی بۆ زاگرۆس: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارتی ئه‌م رێكاره‌ ده‌گرێته‌به‌ر

یاسین

لەسەرەتای مانگەوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

یاسین

فالح فەییاز: هیزی حەشدی ‌شەعبی نەچوونەتە تورکیا

یاسین