zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی لوبنان کارە سەربازییەکانی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد

 

نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ئەو گرژییە “مەترسیدار و بێوێنەیەی” ئیسرائیل لە باشووری ئەو وڵاتەدا ئەنجامی دا، بە توندی شەرمەزار کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ناوبراو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ئاگربەستێکی دەستبەجێ، ڕوونی کردەوە گرتنەبەری “سیاسەتی زەویی سووتاو” هەرگیز ئاسایشی ئیسرائیل دەستەبەر ناکات.

سەلام لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا وێڕای بەرگریکردن لە دیموکراسی و دەسپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆی حکوومەتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، گوتی: ئەم گفتوگۆیانە لە بارودۆخی ئێستادا “کەم‌تێچووترین ڕێگەیە” بۆ لوبنان.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی لوبنان سەبارەت بە پڕۆسەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئیسرائیل بە میوانداریی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) نائومێدیی خۆیان دەربڕیبوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی تایمزی ئیسرائیل، ڕۆژنامەی “العربي الجديد” لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگاوە نووسیویەتی: کۆبوونەوەکەی پێنتاگۆن “هیچ پێشکەوتنێکی بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ ئاگربەستێکی گشتگیر و هەمەلایەنەدا بەدەست نەهێنا.”

کەناڵی حەدەس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند ئەو کۆبوونەوەیە “ئەو ئەنجامە کردەیی و بەرچاوانەی لوبنان چاوەڕێی دەکردن، لێ نەکەوتەوە.”

ڕۆژی شەممە ٣٠ی ئایار، میدیاکان هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە ئیسرائیل لە وەڵامی پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە، فەرمانی چۆڵکردنی ١٠ گوندی لەو وڵاتەدا دەر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرێک لە درۆنەکانی ئێران لە ئاسمانی عێراق و سوریادا تەقێندراونەتەوە

سەڵاح

ئەورووپا سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانیی سزا دا

سەڵاح

سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت

سەڵاح