به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌بێت دامه‌زاروه‌كانی كوردستان كاراببنه‌وه.
هۆشیار سیوه‌یلی بۆ زاگرۆس، گوتی: “پارتی له‌بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت نه‌رمی نواندووه، پارتی ده‌یه‌وێت رێبكه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنن پارتی دركی به‌وه‌كردووه چه‌قبه‌ستووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان نییه، په‌رته‌وازه‌ی كوردستان كاریگه‌ری راسته‌وخۆ هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌مان له‌به‌غدا .
گوتیشی: “دوای په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، پارتی زیاتر هه‌وڵده‌دات، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان پارتی به‌جدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌وێته گفتووگۆ باشتره یه‌كێتی ته‌ركیز بكاته سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت نه‌ك پۆست ئێمه ئه‌زمونێكی تاڵمان هه‌یه له رێكنه‌كه‌وتن.
راشی گه‌یاند: پارتی هه‌وڵداوه به‌هاوبه‌شی ئیداره‌دان بكات و گرنگه دامه‌زاروه‌كانی كوردستان كارابكرێنه‌وه، ئێمه ده‌بێت یه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ده‌ستوورمان هه‌بێت، ده‌بێت ببینه خاوه‌نی ده‌ستوور، و ده‌بێت دیدگایه‌كی روونمان هه‌بێت بۆ حكومه‌تداری.

