zagros news agency

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە سینەماکانی ژاپۆن نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “مێسیی بەغداد” کە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ناسراوی کورد سەهیم عومەر خەلیفەیە، بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا لە سینەماکانی ژاپۆن بە نمایش بکرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەرهێنەرەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، فیلمەکە لە ڕێکەوتی ٧ی ئابی ٢٠٢٦ەوە لە سینەماکانی ژاپۆن نمایش دەکرێت. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندنەدا، پۆستەری فەرمی فیلمەکە بە زمانی ژاپۆنی و تڕەیلەری تایبەت بەو وڵاتە بڵاوکراونەتەوە.

 

فیلمی “مێسیی بەغداد” چیرۆکی منداڵێکی قۆناغی شەڕی عێراق دەگێڕێتەوە کە سەرەڕای کەمئەندامی و لەدەستدانی قاچێکی، خولیایەکی شێتانەی بۆ یاری تۆپی پێ و ئەستێرەی جیهانی لیۆنێل مێسی هەیە و کۆڵنەدەرانە لەپێناو خەونەکەیدا دەجەنگێت.

 

ئەم فیلمە درێژەپێدەری کورتەفیلمێکی پێشووتری دەرهێنەرەکەیە بە هەمان ناو، کە پێشتر سەرکەوتنێکی گەورەی نێودەوڵەتی بەدەستهێنابوو و براوەی دەیان خەڵاری جیهانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زياتر له‌ دوو هه‌زار جوتيار و ئاژه‌ڵدار سوودمه‌ندى ڕاسته‌وخۆى پرۆژه‌ى “زووم”ــن

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق چاپکردنی دراوی نوێ و لابردنی سفرەکان ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح

ئەمشەو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر بەڕێوەدەچێت و هەندێک زانیاری لەسەر باڵۆندۆر بزانە

یاسین