zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و موسەننا ئه‌لسامەڕائی دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگيى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نيا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کرا. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر پێويستيى هاوکاری و هەماهەنگیی لايه‌نه‌ سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیری بکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەمووان و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزێت.

دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح