- نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز موسەننا ئه‌لسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە دیدارێكدا، دۆخی سیاسیی وڵات، گرنگيى ته‌واوكردنى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نيا له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا تاوتوێ کرا. له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لەسەر پێويستيى هاوکاری و هەماهەنگیی لايه‌نه سیاسییەکان کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیری بکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تيایدا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکگەیشتنەوە کردەوە، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەمووان و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزێت.
دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه بوو.

