zagros news agency

هۆڵیوود بۆ وەرزی هاوینی 2026 ئالنگارییەکی گەورە ئەنجام دەدات

ستۆدیۆکانی هۆڵیوود چاوەڕێی ئەنجامەکانی وەرزی هاوینی 2026 دەکەن بۆ ئەوەی بزانن داهاتووی فیلمی سوپەر هێرۆیەکان  بەرەو کوێ دەچێت، دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا دابەزینێکی بەرچاو لە داهاتی ئەم جۆرە کارانە لە سینەماکاندا بینراوە.

 

هەرچەندە فیلمی “Spider-Man: Brand New Day” کە بڕیارە لە 31ی تەمموز نمایش بکرێت، پێشبینی دەکرێت یەکێک بێت لە پڕداهاتترین فیلمەکان، بەڵام سەرنجەکان بەردەوام لەسەر فیلمی “Supergirl”ن کە لە 26ی حوزەیران نمایش دەکرێت.

 

چاودێران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، فیلمی “Supergirl” دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ تەندروستی فیلمی کۆمیک، بەتایبەت کە کەسایەتی کارا زۆر ئێڵ، کە میلی ئاڵکۆک ڕۆڵەکەی دەگێڕێت، تەنیا هەمان ناوبانگی سوپەرمانی نییە. پێشتر فیلمی “Superman” کە هاوینی ڕابردوو گەردوونی “DC”ی نوێکردەوە، داهاتی 618 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، بەڵام سەرکەوتنی ئەو فیلمە پەیوەست بوو بە کەسایەتییەکی زۆر ناسراو.

 

لە فیلمی نوێدا، میلی ئاڵکۆک ڕۆڵی کچە مامی سوپەرمان دەگێڕێت، کە خاوەنی توانای بێوێنەیە و فیلمەکە لە دەرهێنانی کرەیگ گیڵێسپییە.

 

ئێستا بینەرانی “DC” لەو بڕوایەدان، ئەم فیلمە دەرفەتێکە بۆ پێشکەشکردنی پاڵەوانێکی نوێ، دوور لەو کەسایەتییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام دەبینران.

 

هەروەها دروستکەرانی فیلمەکە گرەو لەسەر شێوازی دەرهێنەری فیلمەکە دەکەن، چونکە لەو بڕوایەدان، ئەو دەتوانێت دراما و کۆمیدیا و وزەیەکی بینراوی بەهێز بەیەکەوە گرێ بدات.

 

بێگومان دەرکەوتنی جەیسن مۆمۆا و دەیڤید کۆرنسوێت لەم فیلمەدا دەبێتە هۆی ئەوەی بینەران زیاتر تامەزرۆی بینینی بن، چونکە ئەمە ئالنگارییەکی گەورەیە بۆ سەلماندنی هێزی بەردەوامی فیلمە خەیاڵییەکان لە سینەمادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە بەرز بێتەوە

یاسین

بۆچوونی هەوادارانی تۆم کرووز لەبارەی بەشداریکردنی لە “Mission: Impossible”

ART

هێلین سیف لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART